لە ئاب و ڕەنگی ڕووت بولبول کە قەترەی بۆ گوڵاوی برد

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  451 مشاهده
لە ئاب و ڕەنگی ڕووت بولبول کە قەترەی بۆ گوڵاوی برد
حەیای ئەو دوودمانە گەورەیەی غونچە و گوڵاوی برد
لە بەزمی خەڵوەتا ئەمشەو چ بەرق جیلوەیێکی دا
خودا حیفزی بکا ئەو شەوچراغە ئاوی چاوی برد
بە جارێ بوونە سەگ ئەم بەعزە خەڵقە من سەرم سوڕ ما
مەگەر ئەو ئاهویی وەحشی نیگاهە ناوی ڕاوی برد
وتم یاران منیش ئەلحەمدولیللا گەیمە ڕوتبەی خۆم
کە دەستی بۆ دوو زلفی وەک تەنافی هەڵخراوی برد
لە مەسلەخ هەر پڵوپووشێ کە بوو وەک شاخی مەرجانە
لە خوێنی ئەهلی دڵ ئەشیا هەموو فەیزی تەواوی برد
هەموو ئەندامی گوڵ گوێیە لە ڕۆژێکی کە ئەو شۆخە
لە گوڵشەن هەر وەکوو غونچە دەمی پشکووت و ناوی برد
درنگەی لێوە دێ حەمدیتخلص ڕەگی دڵ وەک تەلی تەنبوور
بە قانوونی تەرەب کێ ناوی عوودی زلفی خاوی برد