وا بە گوڵ ئارایشی دا گۆشەیی دەستاری شاخ

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  454 مشاهده
وا بە گوڵ ئارایشی دا گۆشەیی دەستاری شاخ
خۆشە بۆ سەیرانی ڕۆژی حەزرەتی دڵداری شاخ
دامەنی شیرینە گۆشەی گوڵگوڵی کەوتۆتە دەست
یا جلی فەرهادە شینی پێ دەکا ئیزهاری شاخ
کەوتە تەفریشاتی ئەرز و عەنبەر ئەفشانی نەسیم
مەیکەشان دەعوەت دەکاتە دامەنی کۆساری شاخ
گەوهەر و نەخلی زوموڕڕەد دەردەخا دەریای خزر
یا بەهارە ئاو و ڕەنگی دا بە بەرد و داری شاخ
کەی لە سەحرادا بەهاران بوویەتی ئەم جۆششە
وەک جگەرگاهی گوڵستان سەبزەیە دیواری شاخ
هەڵقوڵانی چەشمەکانی وەک سوراحی قومقومە
یەعنی زوو هەڵسن وەرن بۆ دیدەنی جۆباری شاخ
کامیابن دائیما ئەسحابی تەمکین و ویقار
سەر بەسەرحەمدیتخلص ڕیازی جەننەتە ئەنزاری شاخ