بە زەربی تێشە بازوویی موحیببەت قەسری شیرین کرد
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
488 مشاهده
بە زەربی تێشە بازوویی موحیببەت قەسری شیرین کرد
دەڵێن خۆ کۆهکەن حەشری بە یادی لێوی شیرین کرد
موحیببەت خەنجەرێکی دڵ شکافی دا لە شێرۆیە
کە جەرگی خۆی و بەرگی خوسرەویشی پێوە ڕەنگین کرد
بیابانی موحیببەت پڕ لە مەجنوونانی شەیدایە
فەرەزنا چاوی لەیلا عەینی عەشقی قەیسی تەلقین کرد
تەماشای شەق بکەن جێ ما لە عەشقی شێتی وەک مەجنوون
چەها وەک گۆ سەری قوڕنا چەها شایی بەسەر شین کرد
سەبوکباران لە سەحرایی عەدەمدا ڕەهڕەوانی عەشق
خودا ئەم باری دنیایەی بە قیسمەت شێخی بێ دین کرد
کە بەرماڵی نوێژین و لە نوێ ژینی نەکا زاهید
دەبێ چبکا کە ڕووی بێ ڕوو لە دەرماڵی تورابین کرد
بە سەیری گوڵ دەکەن تەقدیری سانیع حەمدیتخلص ئەهلی دڵ
لە چاوتا عەکسی جانانت بە برژانگ بۆ چی پەرژین کرد