ناعیلاجە عاقیبەت سەر ڕەق دەچێتە سەنگڵاخ

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  441 مشاهده
ناعیلاجە عاقیبەت سەر ڕەق دەچێتە سەنگڵاخ
چەند بە مەعنایە وتوویانە قەدیمی شێخ و شاخ
گەوهەری وەحدەت لە دەریای فیکرەتایە ئەی برا
تا ببێ وادی محەببەت ڕوو نەکەیتە قەسر و کاخ
مەجلیسی ڕەندان لە بەزمی خوسرەوان کەمتر نییە
چەندە مەحزوونە بە قانوونی تەرەب بێ ئۆف و ئاخ
یەک نەفەس خۆزگە لە حاڵی خۆی دەبوو حاڵی نەفام
با وەکوو دابەستە ببوایە لە گۆشتا سیخناخ
بەش کرا مەحسوولی عومرم کردەوەم بۆ مایەوە
ماڵەکەم خەڵقی دەماغی پێ دەکەن مەردانە چاخ
ئاسمان ئەو ڕۆژە حەمدیتخلص کردییە بەر قەوس و قەزەح
دی لەبەر ئەو شۆخەدا شیرینە سوخمەی شیرداخ