بۆ دڵم لەت لەت نەبێت و بۆ نەچێ عومرم بە باد
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
820 مشاهده
بۆ دڵم لەت لەت نەبێت و بۆ نەچێ عومرم بە باد
من پەرێشانی زلف بم شانەیی شمشاد شاد
مانی تەسویری نیگاری من دەزانی کە دەکا
قورسی ڕۆژی دەس کەوێ ئەمما لە زلفی شەو میداد
تا لەسەر جەبهەی بمینێ پەرچەمی ڕۆژم نییە
کازیبە ئەو سوبحە تەنویری نەکا قەلبی سەواد
حاڵی تەجریدی مەسیحا ئێستە دەرکەوت موعجیزە
نەفسی پێغەمبەر دەکا مەحجووبی خالیق بەد نەژاد
ئینقلاب ئاوا دەبێ جەمشیدە ئێستە باغەبان
باغەوانی نادەنێ خەڵقیش بە ئەولادی قوباد
مادەیی مفتاحی دەریچەیی مەعنەویاتە برا
خوا لە تۆ عاجز نەبێ عاجز لە تۆ نابن عیباد
ئەهلی ئیسلام و موجاهید وا کە دەکوژن یەکتری
خۆزگە دەمزانی ئەمانە کامەیان دەیکەن جیهاد
زیللە شەکوە حەمدیتخلص دیارە لایقی شەئنت نییە
بۆ بەسەزمانانی قەومە گەر بکەن فەریاد و داد