بۆ گەدایانیان بەجێ هێشت پادشاهان تاج و تەخت

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  555 مشاهده
بۆ گەدایانیان بەجێ هێشت پادشاهان تاج و تەخت
ئاسمان بۆ پارە وەک سەحرا دەکەن یەکبارە تەخت
من لە بەختم شەکوە ناکەم ئەو لە من شەکوە نەکا
ئەو دووچاری من بووە بێ چارەیە بەد بەختە بەخت
بەم شەرارەی کوورەیەی من ئەلبەتە دەتوایەوە
بەرد بوایە گەر دڵی ئەو شۆخە یا پۆڵایی سەخت
مەمدەنە دەستی ڕەقیب و بمکوژن ئێوە و خودا
لەت لەتم کەن بمخەنە بەر ئەو سەگانە نەخت نەخت
سەد چرۆی کرد هەر یەکی بوو میوەیێ داری ئەمەل
بۆیە بێبەر مایەوە یەک میوەیە حەققی درەخت
موژدە بێ بۆی ڕۆژی خۆت حەمدیتخلص گەڕا بۆی دێتەوە
دلبەرت بۆ کوشتنت تەشریفی هێناوە بە جەخت