بە پووڵی نایەوێ ئەم شۆخە هەرچی نەوعی کاڵایە
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
447 مشاهده
بە پووڵی نایەوێ ئەم شۆخە هەرچی نەوعی کاڵایە
بەبێ کاڵا تەماشاکە وەکوو گوڵ ئاڵ و واڵایە
نیگاری پەرچەم و نەقشی برۆی وەک خەتتی ڕەیحانی
دەڵێی هاتۆتە تەدریسی موحیببەت شەرحی مەللایە
گوڵە مەستانە کەچ کە دەرکەوێ با حاشیەی زلفت
دەسووتێ چونکە شەمعی ڕوومەتت وەختی موتاڵایە
بە ئەجزایی چەمەن تەشکیلی ئەندامت دەکا بولبول
خەرامان سەرو و گوڵ خەندان و نێرگس مەست و شەهلایە
کە تۆ مەیلت بە هیجرانە لە وەسڵم چی منیش وەک شێخ
لەبەر بێ چارەیی کارم دەڵێم ڕاجیع بە مەولایە
فیراقت ئاگرێکی خستە سینە هەروەکوو دۆزەخ
لە واوەیلایی دڵ کەوتوومە شک باقڵ لە وەیلایە
لەبەر هیممەت بڵندی خۆ نەگەییە دامەنی دەستم
بە میزانی تەبیعەت هەڵچووە کەی کورتە باڵایە
وەرە ناسیح تەماشاکە کە حەمدیتخلص شێتی شۆخێکە
لە دەفتەرخانەیی ئیجلالی حوسنا ڕوتبەی ئەعلایە