بە هەر لادا کە ئەنواڕی درێژە بۆ ڕجا دەستی
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
2 دقیقه
2301 مشاهده
بە هەر لادا کە ئەنواڕی درێژە بۆ ڕجا دەستی
یەدی بەیزایی مووسایە کە دەربێ بۆ عەتا دەستی
بە ماهی نەخشەب و باڵی هومایی دەوڵەتی دانی
لە هەر لایێ کە یەک ڕوویی ببێ یا بێ ڕیا دەستی
لەسەر عەرزی موحیببەت گەر حکومەت دابنێ ڕەسمی
کەسێ شەققولقەمەر ناکا بەرێ بۆ مەرحەبا دەستی
بە قانوونی تەبیعەت ئێستە باقڵ میسلی دەستی دز
لە بندا ئەیبڕن گیرا لە بازاڕی وەفا دەستی
سەدایی ئەلقوبوولم هاتە گوێ لەم ئاسمانانە
لە میحرابی برۆی تۆدا کە بردم بۆ دوعا دەستی
نەڕێژی تا زەمان خوێنی هەزاران عاشقی شەیدا
چلۆن پێیی حەنایی کا بکا ئەنگوشت نوما دەستی
لە تۆفانی بەڵادا چەندە بێ باکن خەراباتی
ئەڵێی ئەم فیرقەیە ئیرسەن هەیانە بۆ شنا دەستی
خەلەل نادا بە قووەی ئەهلی هیممەت زوعف و ڕەنگ زەردی
کە کاهی ڕادەکێشێ نیشیە خۆ کارەبا دەستی
چ پەروامە ڕەقیبانت ئەگەر فیرعەون و هامانن
کەلیمە عاشقی پیرت کە نایە سەر عەسا دەستی
لە نووری مەی کە جامێکی بلوورین پڕ ئەکا ساقی
ئەڵێی دێنێتە دەر ڕۆژێ لە مەتڵەع وەک چرا دەستی
لە یەخخەی شەو کە سەر دێنێتە دەر ئەم ماهی تابانە
ئەڵێی جانانە دەردێنێ لە گیرفانی کەوا دەستی
هەتا کەی حەمدیتخلص بۆ شەوکەت لە ئەحواڵی زەمان دەدوێ
کە وەختی ڕۆیینە هەڵمەت بەرە بۆ ئاشنا دەستی
چ ئەمڕۆ بێ چ سبحەینێ چ تۆ چی کافەیی مەخلووق
لە وادی مەحشەرا وێڵن هەتا ئەو دەردەخا دەستی
کەوایە فرسەتە لەم مەتڵەعە وەک پارسای پارس
سەرت دەربێنە بۆ عەرزی تەمەننا بۆ سەنا دەستی