هێند دڵم موشتاقی تاقی جووتە کەعبەی ئەبرووە
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
417 مشاهده
هێند دڵم موشتاقی تاقی جووتە کەعبەی ئەبرووە
وا لە عەینی فیتنەدا سوجدەی بە قیبلەی بردووە
سەیری ئەم شەوقە بە سەیر و باسی زلفی ئەو گوڵە
موو لە ناوی چاوم و نوکی زمانم دەرچووە
با نەجاتی زوو ببێ عاشق لەژێر چنگی ڕەقیب
ئەو مەڕە ناژی لە چنگی گورگی زاڵم بەر بووە
تۆ لە شەوقی من دەسووتێی بۆ چی دەیفەرمووی وتم
ئەی شەمع پەروانە لوتفەن فێری کردم ئەم خووە
هێند گەڕا دنیا نیهایەت کەوتە دەستی کوفئی خۆی
خوێنی خەڵک و ماڵی عالەم بوو جییازی ئەم شووە
وەک لە دووی دنیا گەڕا گەر بۆ عەسای مووسا دەبوو
ئێستە دەستی کەوتبوو بووبوو بە فیرعەون ئەم جووە
ناوی حەمدیتخلص بۆتە پێخۆری قسە زوو بیکوژن
با لە لوقمەی ئەم دەنی تەبعانە دەرچێ ئەم مووە