نازی گەردوون بۆ دەکێشم ئەو بە ڕۆژی ڕووتەوە

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  475 مشاهده
نازی گەردوون بۆ دەکێشم ئەو بە ڕۆژی ڕووتەوە
من بە ماهی نەخشەبێکی شوعلەدەر وەک ڕووتەوە
بەر دەخا ئاهووی خوتەن بۆ نافەیێکی میشک بۆ
عەنبەری سارا فرۆشم من لە سایەی مووتەوە
تاقی ئەبرۆتم مورادە ڕوو لە قیبلەم بۆ نوێژ
ئەهلی قوبلە چی بەسەر میحرابی تاق و جووتەوە
تا قیامەت من منەتباری غەمی هیجرانی تۆم
ئەو دەخۆم و عامییانە نیم بەتەنگی قووتەوە
بۆ گەدایی کۆیی جانان سەڵتەنەت هەر مردنە
گەر خودا ڕەحمی لە دڵ نێ بێ لەتەک تابووتەوە
عەشقی شیرینت ببێ عاشق لەگەڵ ئەم زوعفەدا
کۆهکەندێکی چ حەققت تۆ بەسەر بازووتەوە
دلبەرت ڕۆیی ڕەقیبی کەوتە دوو خاکت بەسەر
حەمدیتخلص بنواڕە سەگێکە وا بەدووی ئاهووتەوە