دیدە بۆ مەغشووشە لێڵایی بەسەردا هاتەوە

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  480 مشاهده
دیدە بۆ مەغشووشە لێڵایی بەسەردا هاتەوە
هیجرەتە تەشریفی دووبارە لە دەردا هاتەوە
مەجلیسی ئولفەت کە گەرمی مەستی نەشئەی بادە بوو
هەر وەکوو ماتەم لە غەم پەردەی بەسەردا هاتەوە
دەس لەگەردنکردنی زلفت چ شیرینە خودا
سا لەتیکەی جەرگی شانە بەو کەمەردا هاتەوە
تۆ کە هەڵهاتی خۆر ئاوا بوو لە عەکسی ڕوومەتت
شوعلە ئەفشانی بە ڕوخساری قەمەردا هاتەوە
توخودا فەرموو بە پێوە بێرە بانی دیدەکەم
با تکەی کەم بێ گڵی زۆرە بەسەردا هاتەوە
چاوی تۆ خۆش بێ نەماوە تازە ئومێدی ژیان
لەت لەتی دڵمە لەگەڵ خوێنی جگەردا هاتەوە
ئینتیزاری قافڵەی غەم بووم لە ڕێوە بێتەوە
حەمدیتخلص وا هیجری موئەببەد خۆ لەبەردا هاتەوە