کە ئەوزاعی جیهانم دی قەناعەت عەینی سەروەت بوو
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
519 مشاهده
وو
کە ئەوزاعی جیهانم دی قەناعەت عەینی سەروەت بوو
گەدایی ڕەحمەتی حەق پادشاهی حەققی زەحمەت بوو
بەبێ دێوانەیی تەرکی عەلایق ناکرێ حەقیە
لە تەقسیماتی ئەحواڵا دڵم ماییل بە جەننەت بوو
نەتیجەی کاری دنیا زەحمەتە دووبارەیە یاران
حەیاتێکی سەفیلانە و مەماتێکی بە زیللەت بوو
لە سایەی نەفسەوە سیححەت لە ئەبنایی بەشەر دوورە
بەڕەحمەت بێ پدەر نوتفەی دەڵێی مەعجوونی عیللەت بوو
لە سەفحەی دەفتەری ئەخلاقی عالەمدا ئەگەر بووبێ
وەفا نەمدیوە بیستوومە بووە ئەمما بە قیللەت بوو
فەقر تۆشەی خوڵاسەی سالیکی عیرفانە تەحقیقە
موسیبەت بەرگی ڕەعنایی قەدی ئەربابی هیممەت بوو
لە ڕێی یەک ڕەنگیا هەر کەس وەکووحەمدیتخلص کە سابیت بوو
بە تەعنەی ئەهلی بێ غیرەت نیهایەت هەر بە عیبرەت بوو