لە دنیادا ئەوی باقی بمینێ نیک و بەد نامە
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
2 دقیقه
527 مشاهده
لە دنیادا ئەوی باقی بمینێ نیک و بەد نامە
حەسەد ئەلبەت بەبێ ناوان دەبا هەر کەس کە بەدنامە
تەماشای عاقیبەت کە بۆ بەد و نیکی عەمەل زاهید
شەوی بەزمم نەتیجەی سوبحە ڕۆژی ڕۆژووت شامە
کە نازانی ئیمامەت ئەی ئیمامی سەومیعە فەرموو
سلووکی قامەتی مینا کە سوجدەی بۆ لەبی جامە
مەقامی خۆ نەناسینە تەماشای جێی پودەر کردن
بەقەد سەرمایە گەر سەودا نەکا تاجر بەد ئەنجامە
گلە نابێ بکەی شێخم کە ڕووم کردۆتە پیری مەی
کە نووری مەی خسووسی بۆ نییە وەک خۆر لەسەر عامە
لە فکری ئینتیقاما نابی نەبووە ئەو کەسی مەردە
لەگەڵ قودرەت ئەگەر بووی وادیارە بڵح و کەم فامە
بە مار نەدراوە پێ هیشتا کە دەهری کردە زەهری مار
خودا نەیکا کەبیدا جا ئیتر عالەم زەهر کامە
زەمانم من بە ئەحواڵی عەدەم زانیبوو تا ئیستا
وجوودە گەر ئەمە تۆبە خودایا ئەی عەدەم کامە
تەوەححوش قەت مەکەن ئەهلی موحیببەت قاتیلە سەییاد
ئەگەر سیمورغی بەڕ بێ کوشتەیە یا وەک کەوی ڕامە
ئەلفبا خوێنی بوو مەجنوون لە مەکتەبخانەیی عەشقا
بە ڕەسمی سوختەیی ئولفەت کەبابی پوختە هەر خامە
لە باڵا و زلفی یارا لا ئیلاهم خوێندەوە حەمدیتخلص
بەناوی خوا خودا بۆ سەیری کردوە ئەم ئەلف لامە