لە پارسەنگی گەدایانی عەشقدا شا نییە سووکە

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  492 مشاهده
لە پارسەنگی گەدایانی عەشقدا شا نییە سووکە
من و ڕووی یار، ئەو و پارەی دڵی مسکینی مەفلووکە
دڵم بۆ وەک نگین شەق شەق نەبێ تەختی سولەیمانی
لەدەس بەخت نەسردا بێ بڵێن تابیع بە کەرکووکە
بە چاوی مەستی جانان نێرگسی شەهلا دەشوبهێنن
کە بادام و نوقڵ کەی قابیلی تەتبیقی خڕنووکە
کە سەیری تەوری دنیاخوازەکانم کرد وتم یاڕەب
کە زاوا بن ئەمانە وای بە حاڵی بووک و بەربووکە
بە گوێی من گەر بکا سۆفی دەخاتە پشتی گوێی ڕیشی
کە ئێرە جەننەتە جێی کاکۆل و ڕوخساری بێ تووکە
زڕەی زنجیر و ناڵەی پڕ لە تەئسیری لە دڵ هەڵسا
چییە سووچی لە زیندانا دیسان مەحبووس و مەترووکە
وتوویە حەمدیتخلص کوشتەی غەمزەمە بۆ گەردن ئازایی
لە مردنیا دەچم ئامان ئەجەل هەرچی دەکەی زووکە