تیری برژانگی لەلام وایە سەهل دڵ هەڵدرێ
پێنج خشتەکی لەسەر شیعری کوردی
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
2 دقیقه
737 مشاهده
تیری برژانگی لەلام وایە سەهل دڵ هەڵدرێ
بەندی جەرگ و ڕشتەیی سەبر و تەحەمموول بپچڕێ
باز بە چاوی جوانەوە ڕەنگە لە شەرما هەڵفڕێ
«لاوی قەد لاولاوی من گەر بێ بەناز چاو هەڵبڕێ
وا دەزانم شێخ لە من زووتر لە ئیمان وەرگەڕێ»
لەم گرۆهی شێخە زاتەن کردبووم زووتر ویداع
چونکە دەمزانی بە حیلە دەمخەنە سەر ڕێی تەماع
تەکیە ئەنواعی دەسیسەی تیایە فابریقەی مەتاع
«ڕۆژێ بێ جام کرد و ساتێ چوومە لای شێخ بۆ سەماع
وەک کوزە کەمتیاری پێ بێ ساعەتەن لایدام لە ڕێ»
عومری خەڵقیان هەر بە وەعدەی هیچ پووچ داوە بە باد
حیرەتم بەم تەفرەدانە بۆ ئەبن مەمنوون و شاد
دوێنێ یا برسی بووە نەیماوە خەرجی ئاو و زاد
«واعیز ئەمڕۆ هەم دیسان حەڵواخۆری کەوتۆتە یاد
نەک لە ڕێگەت لا بدا گوێ مەگرە لێی با هەڵتڕێ»
فیکر و زیکرم یارە مەعلوومە لە عالەم ڕۆز و شەب
گەر کفر نەبوایە ئەموت ئەیپەرستم میسلی ڕەب
چی بڵێم جوزئی تەبیعەتیە بەبێ بوونی سەبەب
«باز ڕەقیب دەستی بە فیشاڵ کردەوە وەک بای غەزەب
بۆیەکا ئەمشەو لە بەزمی یار چرای من ناگەڕێ»
نییەتی تۆ خێرە با عالەم بزانێ عامیلی
بمکوژی ئەمجا لەسەرچی توخوا تۆ ماتەلی
واهیمە گرتووتی یاخۆ هەر بە فکری باتیلی
«خوێنی من بۆ شوێن ونێ دەسڕی بە پەنجەی قاتیلی
وەختە خۆی ئەنگوشتنوما کا لێی گەڕێن با بیسڕی»
خەڵقی ژینیان مەتڵەبە بۆ کەیف و سەیرانی جیهان
ئارەزووم نە ژیانە من تا بچمە ڕیزی عاشقان
عاشقانی چونکە کوشتووە مامەوە من بۆ نیشان
«تیغ بە ملما دێنێ بە درۆ پێم دەڵێ نابڕێ قوبان
تیغی ئەو دەبڕێ بەڵا هاوارە بەختم نابڕێ»
توخوا «حەمدیتخلص» بە غەیری مەیکەدە بۆ کوێ چویی
عاشقی مەیخوارە نابێ کردبێتی بەدخویی
کفر و ئیمان باس ئەکەی نەتماوە مەیلی کەم دویی
«وای دەزانی ناسکە سەر چاوی «کوردیتخلص» پای نەنا
وا بە پا خۆشە بووە بیشیکوتن دەرناپەڕێ»