میسلی عەبدوڵڵا عیبادەت خەڵقی بۆ یەزدان ئەکا

بۆ سەر کێلی عەبدوڵڵا ئەفەندی سوورە
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  1670 مشاهده
میسلی عەبدوڵڵا عیبادەت خەڵقی بۆ یەزدان ئەکا
چونکە بۆ بوون و نەبوونی کوللی شت فرمان ئەکا
خەڵقی باوەڕیان بە فەخری ئەنبیا بێ شک هەیە
چونکە مەحبووبی خودایە و خەلعەتی قورئان ئەکا
بۆ ئەوامیر بۆ نەواهی جوزء و کول قووەت هەموو
جیلوەیی خوایە ئەویش لوتف و قەهر ئیحسان ئەکا
قەت مەبن غافڵ لە دەرگاهی جەلالی کیبریا
لوتفی زۆرە ساڵی تەئریخی وەفات «غوفران ئەکاحساب ابجد: غُفران اکا»