ساڵی جارێ هەر دەبێ ئەم شارە بێتە مەزبەلە
لافاوی سلێمانی
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
2 دقیقه
848 مشاهده
ساڵی جارێ هەر دەبێ ئەم شارە بێتە مەزبەلە
یا بە بۆمبا یا بە ئاگر یا بە بارانی پەڵە
ئاگرت تێ بەربێ گەردوون وا ئەبێ دەور و خولت
نایەڵی قەت مەزرەعەی ئومێدی کورد بێ دوو پەلە
بۆ مەزەڕڕەت هەر تەنەززولتان کە فەرموو بۆ زەمین
عادەتت وایە کە کوردستان بکەیتە مەرحەلە
بۆ چی بوویتە مەسخەری ئەرز و سەما ئەی مەملەکەت
بۆ چی بوویتە مەعرەزی ئافات و فیتنە و وەلوەلە
خەڵقی وەک تینووی بەراون بۆ نمی باران کەچی
بەو نمە بارانە ئێمەت خستە ئەم مەرگە مەلە
یا بە حاڵی ئێمە گریا گوێژە فرمێسکی بەخوڕ
هات و لێشاوی سلێمانیمکان کە خستە زەلزەلە
هاژەیی لافاو و گرمەی هەور و چەخماخەی هەوا
لەرزی هێنایە مەلەک ئینسانی خستە هەلهەلە
سەددە هەڵدەستێ لەبەر لافاوی کوردستان کە بێ
دیجلەاعلام لێڵ و وێڵ ئەکا شەیتان ئەخاتە پێمەلە
موقتەزایی خاکە هەر شەیئی کە تێدا هەڵکەوێ
هێندە بەرز و دیارییە وەک دارەکانی سەرکەلە
کوندەبووی نەگبەت وەهای زانی کە ئەیوانی جەمە
ئەم کەلاوانەی کە دی گڤ بوو بوو ئەتوت هۆکەڵە
پاشی لافاو هەر بەیەک مەوداوە فیرقەی عەنکەبووت
بۆ سەرا پەردە لە شاران کەوتبوونە کەل کەڵە
ئەم برینانە زەمانە هەر دەبێ ساڕێژی کا
حەمدیتخلص ئەمما بۆ ئەمەش پێویستە سەعی و حەوسەلە