خودا دوو گوێی بە تۆ داوە و زمانێ

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  528 مشاهده
خودا دوو گوێی بە تۆ داوە و زمانێ
دوو ببیێ یەک بڵێ سریەی زمانێ
دوو مەجلیس بۆ ئیدارەی یەک وجوودە
چەپ و ڕاستی ئەوێ زانی دەزانێ
ئەگەر نەیکەی بە ڕاستە و چەپی ئەتفال
قەراری چەپ دەبێ ڕاستت نەزانێ
فەسادە دڵ ڕەئیس نەبوایە دەیکرد
مەجالیس لەم وجوودە خۆش گەڕانێ
جیهان وا چوو وەهایە وا دەبێ بێ
نە سەر بێ پێ، نە پێ بێ سەر دڕانێ