من فەخر ئەکەم کە کوردم و کوردی زوبانمە
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
524 مشاهده
من فەخر ئەکەم کە کوردم و کوردی زوبانمە
ئەم شاخ و کێوە دڵکەشە وا نیشتمانە
ئەم خاکە پاکە جێگەمە هەر زەڕڕەیەکی ئەو
خاڵ و برۆ و سەری شەهی زەند و بەبانمە
ئەم خاکە تووتیا سیفەتە پاکەیە کە وا
دەرمانی چاوی پڕ گڵ و پڕ دەرد و ژانمە
من فەخر ئەکەم کە شاعیر و ڕەند و قەلەندەرم
شیعرە کە تاج و نەجمە و ڕووتبە ونیشانمە
ئوستادی شیعرم و نییە ترسم لە ڕەخنەگر
با بێتە ڕوو ئەوەی بە تەمای ئیمتیحانمە
شیعرم ڕەوان و ڕاستە وەکوو بەژنی دلبەرم
ئەو دلبەرەی کە ڕۆح و دڵ و جەرگ و گیانمە
ئەو دلبەرەی کە نیوە نیگای چاوی ساحیری
مایەی حەیات و خۆشی و شادیی ژیانمە
ئەو دڵبەرەی کە لێوی ئەبەخشێ بە من حەیات
کافر نەبم ئەڵێم: ئەوە عیسااعلامی زەمانمە
ئەو دلبەرەی کە وا دەمی گەوهەرفشانەکەی
نوقڵ و نەبات و شەککەر و گوڵخەندە دانمە
لادە کەمالیتخلص بێرەوە سەر باسی نیشتمان
ئەم نیشتمانە دلبەری پڕ حوسن و ئانمە
ئەم نیشتمانە جوانەیە وا وردە بەردی ئەو
یاقووت و دوڕ و گەوهەر و ئەڵماسی کانمە