ماڵ و حاڵ و سەروەت و سامانی ڕووی دنیام نییە
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
466 مشاهده
ماڵ و حاڵ و سەروەت و سامانی ڕووی دنیام نییە..
قەیسەری و قەسر و مەڕ و ماڵات و جووت و گام نییە
قانیعم ڕازیم بە نانی جۆ ئەکەم شوکری خودا
ئارەزووی گیپە و پڵاو و گۆشت و پاقلاوام نییە
شەو لە کۆڵانان بنووم هیچ کەس نییە بێت پێم بڵێ:
پارەکەت کوا بمدەرێ دنيا و مافيهاعربیم نییە
خۆ هەمە بۆ سەتری عەورەت من لیباس و بەرگی جاو
مەیلی بەرگی ئەتڵەس و گوڵ سوورمە و خارام نییە
کەس بە دەستی من نەکوژراوە هەتا ئێستا شوکور
چونکە ڕەششاش و دەمانچە و ئەسڵەحە و بۆمبام نییە