خەفەت ناخۆم کە بەینێکە لە من تۆراوە ئەو یارە

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  347 مشاهده
خەفەت ناخۆم کە بەینێکە لە من تۆراوە ئەو یارە
خەفەتباری ئەوەم دائیم ئەبینم یاری ئەغیارە
لە ناو باخا لە دووری گوڵ خەریکی شیوەنە بولبول
کەچی گوڵ بێ وەفا و ڕەحمە هەمیشە هاودەمی خارە
بە زەهری دەردی پیری من دەمم تاڵە کەچی ئێستا
قسە و هەڵبەستی شیرینی ئەوێ لێم ساجد ئاوارەاعلام
لە گوڵزاری ئەدەبدا خونچە نابینیت هەتا ماویت
گەڵای گوڵ هەڵوەری با بردی پاشماوەی خەس و خارە
کەوا پارچەی غەزەلیان ئەبڕی بۆ یار سالمشخص و مەحویشخص
کە چی ئێستاکە وا خام جاو ئەبینم بەرگی دڵدارە!