خەفەت ناخۆم کە بەینێکە لە من تۆراوە ئەو یارە
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
517 بینین
خەفەت ناخۆم کە بەینێکە لە من تۆراوە ئەو یارە
خەفەتباری ئەوەم دائیم ئەبینم یاری ئەغیارە
لە ناو باخا لە دووری گوڵ خەریکی شیوەنە بولبول
کەچی گوڵ بێ وەفا و ڕەحمە هەمیشە هاودەمی خارە
بە زەهری دەردی پیری من دەمم تاڵە کەچی ئێستا
قسە و هەڵبەستی شیرینی ئەوێ لێم ساجد ئاوارەناوی تایبەت
لە گوڵزاری ئەدەبدا خونچە نابینیت هەتا ماویت
گەڵای گوڵ هەڵوەری با بردی پاشماوەی خەس و خارە
کەوا پارچەی غەزەلیان ئەبڕی بۆ یار سالمکەس و مەحویکەس
کە چی ئێستاکە وا خام جاو ئەبینم بەرگی دڵدارە!