لە جوانی و دلبەریدا هەر وەکوو تۆ ئێستە مومتازی
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
435 مشاهده
لە جوانی و دلبەریدا هەر وەکوو تۆ ئێستە مومتازی
منیش مەشهووری ئافاقم بە عەشقی نووکتەپەردازی
بە هەڵوەستان و ئاوڕدانەوە و سڵ کردنا گیانە
موحەققەق بوو لە لام کار ئاسکەکەی سەحرایی - پیبازی
سەری من چاترە بە خوا لە فوتبۆڵ بیدەرە بەر شەق
هەتاکوو بۆم ببێتە باعیسی فەخر و سەر ئەفرازی
سەرم خۆ بەردە بازی پێتە دڵ لای خۆتە هەر گیانە
کەمالیتخلص بۆ ئەوەی بیکا لە ڕێتا مەشقی گیانبازی
بە ئیما یەک کەڕەت تاڵانی ئەقڵ و سەبر و هۆشی کرد
سەرم سوڕما لە سیحری دیدەیی مەستی فسوون سازی
ئەگەر بۆ بەندە دەس دا قاپیەوانی دەرکەکەت قوربان
بە چاوی تۆ قەسەم نایدەم بە سەد تەختی مەلیک غازی
سەلیس و نوکتە بازی تۆ کەمالیتخلص شاهیدن ئەمڕۆ
کە شاگردی هونەرمەندی جەنابی شێخی شیرازیاعلام