زەمانێ وەسڵی یارە سەد شوکور ڕۆیی خەمی دووری

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  403 مشاهده
زەمانێ وەسڵی یارە سەد شوکور ڕۆیی خەمی دووری
دەتێکە ساقی پێکێ با بەسەرچێ ڕەنجی مەهجووری
ڕەیاحین و وەنەوشەی مێرغوزار دێنێتەوە بیرم
خەتی نەوڕەستە ڕوویی دلبەرانی شۆخی ئاسووری
لە خەڵوەت دەربچۆ زاهید تەماشای سەنعەتی هەق کە
چییە ئەی زاهیدی غافڵ! لەبەر چی شێت و مەغرووری
ئەڵێن ساقی مەزەی ماجی دەم و لێوی شەکەربارە
کەمالیتخلص فرسەتە زوو تۆبەکەت بشکێنە مەغرووری