زەمانێ وەسڵی یارە سەد شوکور ڕۆیی خەمی دووری
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
1 خولەک
574 بینین
زەمانێ وەسڵی یارە سەد شوکور ڕۆیی خەمی دووری
دەتێکە ساقی پێکێ با بەسەرچێ ڕەنجی مەهجووری
ڕەیاحین و وەنەوشەی مێرغوزار دێنێتەوە بیرم
خەتی نەوڕەستە ڕوویی دلبەرانی شۆخی ئاسووری
لە خەڵوەت دەربچۆ زاهید تەماشای سەنعەتی هەق کە
چییە ئەی زاهیدی غافڵ! لەبەر چی شێت و مەغرووری
ئەڵێن ساقی مەزەی ماجی دەم و لێوی شەکەربارە
کەمالیناسناوی ئەدەبی فرسەتە زوو تۆبەکەت بشکێنە مەغرووری