بە پوولێ نامەوێ مەحبووبەیەک دڵساف و خۆشڕوو بێ

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  1518 مشاهده
بە پوولێ نامەوێ مەحبووبەیەک دڵساف و خۆشڕوو بێ
فیدای ئەو دلبەرەم من حیلەباز و توند و جادوو بێ
دەخیلم وێنەگر کاتێ ئەکێشی شکڵی ئەو شۆخە
کەمێ وریا بە شێوەی چاوی مەستی با خەواڵوو بێ
ئەگاتە چەرخی حەوتەم تای تەرازووی زوو لەبەر سووکی
لە دەعوای جوانییا هەرکەس لەگەڵتا هاوتەرازوو بێ
بەسە بێ لوتفی ئەی بێ ڕەحم و مروەت خۆشت ئەیزانی
مەحاڵە گیان فیدایێکی وەکوو من ڕاستگۆت بووبێ
شوکور خەندەی دەمی زیندووی ئەکا دووبارە پاش مەرگی
ئەگەر ئەو نازەنینە بێت و بۆ سەر گۆڕی مردوو بێ
بە کفنی ئاڵەوە شانازییە کاری لە مەحشەردا
کەمالیتخلص هەرکەسێ وەک تۆ شەهیدی تیغی ئەبرۆ بێ