کاتێ وەنەوشە و گوڵ و ڕێحانە بۆ ئەکەم

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  369 مشاهده
کاتێ وەنەوشە و گوڵ و ڕێحانە بۆ ئەکەم
هەر یادی خاڵ و پەرچەم و ڕوخساری تۆ ئەکەم
هەروەک گوڵەبەڕۆژە هەمیشە عەزیزەکەم
ڕووم وا لەڕێی قەڵادزەاعلام و یادی تۆ ئەکەم
چەشنی دەرەختی گەندەڵ و پیرم ئەگەرچی من
هەروەک نەمامی تازە بە یادت چرۆ ئەکەم
ڕۆیشتی هەردوو چاو و دڵم کەوتنە شوێنی تۆ
بێ چاو و بێ دڵ ئێستاکە هەر هاتوچۆ ئەکەم
خۆ ناوی تۆیە وێردی زمانم کەچی ئەڵێن
فەرمووتە گوایە موخلیسی تۆ نیم درۆ ئەکەم!