شوکور ئینسانم ئەسڵا حەز بە ئازاری بەشەر ناکەم

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  320 مشاهده
شوکور ئینسانم ئەسڵا حەز بە ئازاری بەشەر ناکەم
زەرەر نادەم لە کەس خۆم تووشی فیتنە و دەردیسەر ناکەم
لە توانامایە دائیم هاودەمی دێو و شەیاتین بم
بەڵام مومکین نییە ساتێ ڕفێقی پیاوی کەر ناکەم
گەلێ دوورن بڵندیی هیممەت و کۆکردنەوەی پارە
قەلەندەر مەشرەبم من جەمعی خاشاک و شەرەر ناکەم
فەلەک گەر بێ و بکا شاباشی من ئەستێرەکانی خۆی
تەنەزوول بۆ تەماشای شەوقی خورشید و قەمەر ناکەم
قەناعەت پەروەرم بە خوا تەمەعکاریم لە لا کوفرە
دەنی نیم مەدحی خەڵکی بۆ دەسندە و زیو و زەڕ ناکەم
موتەووەل بوو کەمالیتخلص باسی زوڵف و پەرچەمی دلبەر
لە پێچ و تابی پەرچەمیا حیکایەت موختەسەر ناکەم