تاکو ئەو ڕۆژەی لە سەنگی سەختی ئەلحەد سەر ئەدەم

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  446 مشاهده
تاکوو ئەو ڕۆژەی لە سەنگی سەختی ئەلحەد سەر ئەدەم
زەحمەتە داوێنی یاری مەهجەبین چۆن بەرئەدەم
مانگ ئەوا گیراوە وەک حەمدیاعلام ئەڵێ تا بەر ئەبێ
«هەر لە تەشتی سینەیی زامار و تەپڵی سەر ئەدەم»
تۆ کە شاهەنشاهی موڵکی حوسنی ئەمڕۆ چاوەکەم
وا منیش ئێستا سکەی جوانیت لە زیو و زەڕ ئەدەم
عەشقی تۆی گەر تیا نەبێ کەللەم بە شەق کاسی ئەکەم
تۆی نەبێ تێدا دڵم بەر نیشتەر و خەنجەر ئەدەم
خاکی بەردەرگانەکەت گەر مەسکەنم بێ گیانەکەم
من ئیتر هەر شەق لە تەخت و ئەفسەری قەیسەر ئەدەم