بەستەیی زنجیری زوڵف و داخداری خاڵتم
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
465 مشاهده
بەستەیی زنجیری زوڵف و داخداری خاڵتم
ئەی سەنەم شێتی زڕەی پاوانە و خڕخاڵتم
کۆهکەندێکم لە کێوی بێستوونی ئولفەتا
دائیمەن شیرین مەزاقی باسوقێکی تاڵتم
بیتە عەنقایێ لە ئەوجی سووتنا پەروانە تۆ
بۆ حوزووری شەمعی مەجلیس گەر بچیت شەهباڵتم
بەسمە ساقی گەردنی مینا و لێوی جامی مەی
من کە شێتی گەردنی بێگەرد و لێوی ئاڵتم
گەردی من بۆ سورمەیی دیدەی غەزاڵان دەست ئەدا
چونکە کوشتەی تاقی ئەبرۆ و دوو چاوی کاڵتم
باری میننەت تا قیامەت ئەهلی دڵ هەڵناگرێ
بۆ بەهشتی وا دەزانی زاهیدا حەمماڵتم
تۆم لە پاسەنگی سەبوک مەغزانی عەسرا دانەنا
من بە نەقدی لەفزی شیرین موشتەریی مسقاڵتم
قەت بە حاڵی دانەناوە حەمدیاعلام ژیانی بێ کەمال
ئەی کەمالیتخلص بێ مرووەت سەیری چەند بێ حاڵتم!