بە تاتای پەرچەمی شۆخێکی بێ پەروا گرفتارم
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
1 دقیقه
1249 مشاهده
بە تاتای پەرچەمی شۆخێکی بێ پەروا گرفتارم
عیلاجم ناکرێ نابیستێ کەس فەریاد و هاوارم
بەنەشئەی نێرگسی مەخمووری چاوی دڵبەرێ مەستم
هەمیشە بۆیە مەدحی نێرگسی شەهلایە گوفتارم
بەیادی تەبعی شەککەر باری یارم تووتییی تەبعم
غەزەل خوانە کەمالیتخلص بۆیە وا شیرینە ئەشعارم
لە گۆشەی تەکیەدا گاهێ ئەکەم تەسبیح و تەهلیلە
کنێسە جێگەمە گاهێ خەریکی بەندی زوننارم
لە دیوانی ئەدەبدا تا ئەمێنم دائەڕێژم من
بناغەی شیعری ڕەنگین چونکە ئوستادێکی هوشیارم
جیهان هیچە بەقا هیچە ژیان هیچە فەنا هیچە
ئیتر بۆ خەم بخۆم بۆ دەوری پێشووی پار و پێرارم