لە ڕووی من هات شوکور ئەوشۆخە نرخی ماچی هەرزان کرد

بە یادی شاعیری بەڕێز «شارەزووری»
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  276 مشاهده
لە ڕووی من هات شوکور ئەوشۆخە نرخی ماچی هەرزان کرد
نەبات و قەند و نوقڵی لێوی وەقفی مەی پەرستان کرد
شوکور یارم لە ترسی دەستی گوڵچینانی بێ مروەت
ئەوا پەرژینی باخی ڕووی گوڵی ئاڵی بە ڕێحان کرد
بە تیری چاوی نەک تەنیا دڵی من لەت لەت و وێران
فوتووری چاوی سەد دەروێش و شێخی خانە وێران کرد
کە دەستی دایە شانە و پەرچەمی چین چینی داهێنا
دڵی سەودازەدەیشمی هەر وەکوو زوڵفی پەرێشان کرد
لە ڕۆژی ئەوەڵا بێ ئیختیاری من دەسی قودرەت
منی یەخسیری کافرزادەیێکی ناموسوڵمان کرد
بە یادی شارەزووریاعلام وا کەمالیتخلص شیعر ئەڵێ ئێستا
ئەگەرچی دەردی پیری بیری وا یەک دەفعە تاڵان کرد