جانا دڵەکەم بەندە بە حەڵقەی سەری گێسووت

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  1601 مشاهده
جانا! دڵەکەم بەندە بە حەڵقەی سەری گێسووت
سا مەیخەرە بەر زەربەیی شمشێری دوو ئەبرووت
میهرت لە دڵم زەحمەتە ئەی شۆخی پەری ڕوو
دەرچێ مەگەر ئەو ڕۆژە کە وا ئەمخەنە تابووت
گیان و دڵ و ئارام و قەزا و خیرەد و هۆش
بردی بە جەفا دیدەیی پڕ فیتنەیی جادووت
چەند شێری ژیانت بە فەنا دا بە نیگاهێ
سوبحانە لە دەست قووەتی شێر ئەفگەنی ئاهووت
هەر چەندە کوا تاقەتەکەم تاقە بەبێ تۆ
پەیوەستە دڵم ئێستە لەگەڵ دەرد و غەما جووت
تا بووم دڵ و دینم بە فیدا کرد و کەچی تۆ
هەر جەور و جەفات کرد لە هەقم گیانە هەتا بووت
ئەو دیدەیی فەتتانەیە باعیس کە کەمالیتخلص
پڕ فیتنە و ئاشووبە هەموو عالەمی ناسووت