قووەت نییە مەیلت لە دڵی غەمزەدە دەرکا

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  524 مشاهده
قووەت نییە مەیلت لە دڵی غەمزەدە دەرکا
خالق مەگەر ئەم مەیلە لە دڵ زێر و زەبەر کا
جیا ئەبنەوە ڕۆح و دڵ و ئیمان و خیرەد لێم
ئەو یارە وەفاکارە مەگەر عەزمی سەفەر کا
سبحەینێ کە وا جەژنە کەوای تازە ئەکەن خەڵک
بەو یارە بڵێن ئەم غەزەلە تازە لەبەر کا
دڵ هێندە جەفای دیوە لە کوڵم و خەتی دڵبەر
هەقیە کە لە سەیری گوڵ و ڕێحانە حەزەرکا
ئەو چاوە فسوونکارە ببینێ وەکوو من شێخ
زۆر زەحمەتە تا ماوە ئیترتەرکی نەزەر کا
هەوڵ و تەقەلا سوودی نییە مەرد ئەوەیە وا
خۆی دائیمە تەسلیمی قەزا و حوکمی قەدەر کا