شاعیرێک هەبوو ناوی هومام بوو

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 2 دقیقه  554 مشاهده
شاعیرێک هەبوو ناوی هوماماعلام بوو
خەڵکی ئەسفەهاناعلام شیرین کەلام بوو
کوڕێکی هەبوو زۆر جوان و لاوچاک
ڕووی بە وێنەی ڕۆژ بە شەوق و ڕووناک
بە عەبا و پەچە ئەچوو بۆ گەڕان
هەتا نەیبینن پیاوان و ژنان
ڕووی گەر ڕووت بوایە دەستە بە دەستە
شوێنی ئەکەوتن بە دڵی خەستە
ڕۆژێ لە ڕۆژان جەنابی هوماماعلام
کوڕەکەی خۆی برد سەحەر بۆ حەمام
لە تاریکی دا کوڕەکەی دانا...
خۆی سەری ئەشت وەک ناتر ئازا
سەعدی شیرازیاعلام بە ئەمری یەزدان
وا ڕێکەوت چوو بۆ شاری ئەسفەهاناعلام
ئەیزانی کە وا جەنابی هوماماعلام
لەگەڵ کوڕەکەی چووە بۆ حەمام
خۆی ڕووت کردەوە چووە ژوورەوە
بە دڵی پاکی پڕ سروورەوە...
چووە پێشەوە زوو بۆلای هوماماعلام
پرسیاری لێ کرد هوماماعلام پاش سەلام
وتی: خەڵکی کوێیت شەخسی هونەرمەند
وتی: شیرازیم مەردی دڵپەسەند
وتی شیرازی بزانە قوربان
لە سەگ زۆرترن خۆ لە ئەسفەهاناعلام
سەعدی وتی پێی: مەردی هونەروەر
لە لامان ئێوە لە سەگن کەمتر
وتی تۆ شیعری سەعدی ئەزانی
بۆم بخوێنەوە بێ دڵ گرانی
سەعدی وتی پێی پەردەیە هومام
خودایە لا چێ بگەم بە مەرام
تێگەیشەت ئەمە سەعدی یە هومام
هەڵسایە سەرپێ زوو کردی سەلام
وتی سەعدی گیان کوڕەکەم بۆ تۆ
پێشکەشت ئەکەم بە بێ گفتوگۆ