شاعیرێک هەبوو ناوی هومام بوو
لە کتێبی:
دیوانی کەمالی
بەرهەمی:
کەمالی (1886-1974)
2 خولەک
526 بینین
شاعیرێک هەبوو ناوی هومامناوی تایبەت بوو
خەڵکی ئەسفەهانناوی تایبەت شیرین کەلام بوو
کوڕێکی هەبوو زۆر جوان و لاوچاک
ڕووی بە وێنەی ڕۆژ بە شەوق و ڕووناک
بە عەبا و پەچە ئەچوو بۆ گەڕان
هەتا نەیبینن پیاوان و ژنان
ڕووی گەر ڕووت بوایە دەستە بە دەستە
شوێنی ئەکەوتن بە دڵی خەستە
ڕۆژێ لە ڕۆژان جەنابی هومامناوی تایبەت
کوڕەکەی خۆی برد سەحەر بۆ حەمام
لە تاریکی دا کوڕەکەی دانا...
خۆی سەری ئەشت وەک ناتر ئازا
سەعدی شیرازیناوی تایبەت بە ئەمری یەزدان
وا ڕێکەوت چوو بۆ شاری ئەسفەهانناوی تایبەت
ئەیزانی کە وا جەنابی هومامناوی تایبەت
لەگەڵ کوڕەکەی چووە بۆ حەمام
خۆی ڕووت کردەوە چووە ژوورەوە
بە دڵی پاکی پڕ سروورەوە...
چووە پێشەوە زوو بۆلای هومامناوی تایبەت
پرسیاری لێ کرد هومامناوی تایبەت پاش سەلام
وتی: خەڵکی کوێیت شەخسی هونەرمەند
وتی: شیرازیم مەردی دڵپەسەند
وتی شیرازی بزانە قوربان
لە سەگ زۆرترن خۆ لە ئەسفەهانناوی تایبەت
سەعدی وتی پێی: مەردی هونەروەر
لە لامان ئێوە لە سەگن کەمتر
وتی تۆ شیعری سەعدی ئەزانی
بۆم بخوێنەوە بێ دڵ گرانی
سەعدی وتی پێی پەردەیە هومام
خودایە لا چێ بگەم بە مەرام
تێگەیشەت ئەمە سەعدی یە هومام
هەڵسایە سەرپێ زوو کردی سەلام
وتی سەعدی گیان کوڕەکەم بۆ تۆ
پێشکەشت ئەکەم بە بێ گفتوگۆ