چاوی خوێنڕێژت بە قەتڵی عاشقان ئیما ئەکا

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  388 مشاهده
چاوی خوێنڕێژت بە قەتڵی عاشقان ئیما ئەکا
مەست و خوێنڕێژە عەجایب شۆڕشێ بەرپا ئەکا!
تیپی برژانگت بە وێنەی لەشکری هیندو حەبەش
هێرشی هێناوە بۆ سەر موڵکی دڵ دەعوا ئەکا
تیغی ئەبرۆی تۆ هەمیشە قەتڵوعامی خەڵک ئەکا
هەرمنی سەودازەدە لەم لوتفە موستەستەسنا ئەکا
لوتف و قەهری هەردوو وەک یەک عەینی لوتف و ڕەحمەتە
ئەو نیگارە دەرهەقم هەرچی بفەرموێ چا ئەکا
بۆ جنێو و قەهر و لێدانت موتیع و حازرم
دڵ ئەگەر سەرپێچیی ئەمرت بکا بێجا ئەکا
تا کەمالیتخلص خاکی ئەو دەرگایە بۆتە مەسکەنی
ئیکە هەر یاری بە تەختی خوسرەو و دارا ئەکا