ئازیز نەمزانی وەفا لات قاتە

از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 1 دقیقه  439 مشاهده
ئازیز نەمزانی وەفا لات قاتە
هەر جەور و جەفا و دەردم خەڵاتە
بێ مروەتیی تۆ لە حەد بە دەرە
نسیبی دڵم زامی خەتەرە
خۆ من سەرم کرد بە سەرگەردی ڕێت
دڵم کرد بە فەرش، خاکی بەری پێت
بە شەو پاسەوان کۆڵانەکەت بووم
بە ڕۆژ خادمی دەرگانەکەت بووم
هەر ئەمرێکت کرد وتم بە سەر چاو
زوو بە جێم هێنا تەکمیل و تەواو
ئەمرت لە لای من واجب و فەرزە
من بەم ئەحواڵە ئەتۆ بەم تەرزە
شەرت بێ دڵەکەم بسێنمەوە لێت
بێ وەفا ئیتر قەت مەیل نەدەم پێت