نازانم دیسان بۆچ گەردوونی پیر

بۆ کۆچی فایەق بێکەس
از کتاب:
دیوانی کەمالی
اثر:
کمالی (1886-1974)
 2 دقیقه  538 مشاهده
نازانم دیسان بۆچ گەردوونی پیر
قاری گرتووە پڕقینە و زویر!
ئەگڕێ بە سەر سەری یاراندا
بە هەموو ماڵێ بە دێ و شاراندا
لە هەر جێگایە ببێ دانایێ
یا شاعیرێکی شیرین ئەدایێ
لە پێشا خوێنی ورد ورد ئەمژێ
لە پاشا بە داخ بە دەرد ئەیکوژێ
ئەمساڵ وا زیاتر ئەگەڕێ کون کون
وەکوو ماڵ دزراو گشت کون و قوژبن
شیوەنی زێوەراعلام خۆ نەبووە تەواو
وا شینی فایق بێکەساعلام هاتە ناو
ئەی کاکە فایق ئەی شاعیری کورد
خاوەن فیکری بیکر خەیاڵاتی ورد
زۆر ڕەنجت کێشا لە ڕێی نیشتمان
خۆت خستە بەند و زنجیر و زیندان
مەڵێ بێ کەسم باش تەماشاکە
تەماشای دەشت و چۆڵ و سەحراکە
لە گەورە و بچووک لە پیر و جوان
لە بۆ پێشوازیت هەزاران ئینسان
لە ڕێی هەڵەبجەمکان وا چاوەڕوانن
هەموو کەسی تۆن چاو بە گریانن
مەڵێ: من مردووم نامریت نەمردوویت
فەلەک لە ئێمەی هەر چەند گوم کردوویت
بەڵام خۆ شێوە و یادت تا مەحشەر
لە چاو و دڵدا قەت ناچێتە دەر
نە شێوەت لە پێش چاومان ئەبێ ون
نە یادت لە دڵ ئەڕوا تا مردن...
تەئریخی کۆچی تۆم پرسی لە دڵ
جوابی دامەوە دڵەی پڕ سکڵ
وتی بنووسە تۆ «یەک دەم و دەس
خدا خۆش بوە لە فائق بێکەس»