ئەوی کەس بێ فەلەک دایم لە خوێنی خۆی ئەگەوزێنێ
لەگەڵ «عەونی» دایناوە
از کتاب:
دیوانی دڵدار
اثر:
دلدار (1918-1948)
1 دقیقه
971 مشاهده
ئەوی کەس بێ فەلەک دایم لە خوێنی خۆی ئەگەوزێنێ
کە پەنجەی شێری نەگبەت هات، ڕەگی ئاساری دەردێنێ
لەژێر پەردەی سەفابەخشی لە ساقی بێ دەسی گەردوون
بە خۆشیی مەی هەزار عاقڵ خەیاڵاتی خەمی دێنێ
کە تالیع ڕۆیی نەگبەت هات، تەبیعەت قاعیدەی وایە
لە چیمەندا چەقەڵ هەڵسێ ئەبێ شێرێکی بشکێنێ
لە سایەی بەختی بەدبەختی زەمانە، هەر کەسێ کەس بێ
نەمامی داری ئوممێدی بە سەد میحنەت ئەلەرزێنێ
دە سا تیرەی بەشەر سەیرێ لە پەردەی سینەمای ژینا
بە ڕەنگی سووری خوێنی گەش چ گوڵگوون ڕەنگی دەنوێنێ
غەرق بوونی هەموو کەس هەر لەنێو ئاوە بەڵام بۆ من
بە عەکسی قاعیدەی عالەم هەوا ماسی دەخنکێنێ
ئەگەرچی خوێن ڕژان ناخۆشە، ئەمما، من لەلام خۆشە
ئەگەر خوێنێ ڕژا ئەمڕۆ، سبەینێ لالە ئەڕوێنێ
لەنێو دنیای ئەمەل عەونیتخلص بە عەزمێک و نیشاتێ بە
دە سا فەرزە ئەتۆش دڵدارتخلص دڵی سستیت بفەوتێنێ