ئەنفیەت کانی دەڵێن مسک و گوڵاوی تێکەڵە
لە ڕانیەوە لەگەڵ «جاهد» ئەم شیعرەمان بۆ کانی (جەبار ئاغا دوغرەمەچی) نارد
از کتاب:
دیوانی دڵدار
اثر:
دلدار (1918-1948)
2 دقیقه
872 مشاهده
ئەنفیەت کانی دەڵێن مسک و گوڵاوی تێکەڵە
دار وەکازیشت لە دارستانی گوندی هەرتەلە
باش ئەکەی تەقلیدی لەنجەی قازی شابازە شەلە
مەیلی ئەشعارت وەکوو جارانە ئایا ئەم حەلە؟
بیستبووم ساحیب زەوق بووی سوحبەتت خۆش و بەتام
مەجلیست دائیم بە مەی ئەڕشاند شەو و ڕۆژ بەردەوام
خۆش قسە و خۆش ڕوو و خۆش خوو، موزحیک و شیرین کەلام
سەد معاذ اللهعربی کە ئێستا بووی بە سۆفی دەرگەلە!
با ڕەواندز جا لەمەولا قوڕ بپێون سەربەسەر
کانێکی پڕ دوڕڕ و گەوهەر وا لە نێوی چۆتە دەر
شاری هەولێرت مونیر کرد ئەی شەبوستانی هونەر
ئاغە گەلدی چاغرن ئایشۆکی ویرسون هەلهەلەترکی
جا لەنێو پاش هەر کە شەو دێ پاشی تەسبیح و سەلات
پڕ ئەدەیتە داستانی «قەیس و لەیلا» و عەسات
وا دەزانی چاوەدێرن مەجلیسی «پاشا» لەرات
وشکە ڕۆیینت نەماوە ئێستە بوویتە هەروەلە
ئیشد جانم دەڵێی من بعدعربی قاوەک فڕ ئەکەیت
عەینەکە نایابەکەت ئنجا لەنێو کیف دەرئەخەیت
دون کیجە بز نێردە قالدقترکی پێت دەڵێن، دەست پێ ئەکەیت
جا لە بەحری وشکی فیکرت، دەست ئەکەیتە پێ مەلە
قوڕ بە سەر مەجنوون چ هەتکێکت بە لەیلا کردووە
قوڕ بە سەر لەیلا کە قەیست سووک و ڕیسوا کردووە
قوڕ بە سەر من تاکوو ئێستا شاعیریت وا کردووە
تا فضولي سولیور کانی نەدر شو مەهزەلەترکی
سەن دەخی ئاغا بزی بیر بویلە مدح ریت شاعریترکی
تۆ لە کوێ، ئینشا لە کوێ؟ هەی کۆنە سۆفیی قادری
کۆنە دەروێشی ئەزانم تەقلەبازی ماعیری
شمدیلک بستر ئەفەندم یوقسە چوق قالمش هەلەترکی