ڕۆژێ لە ڕۆژانا قەلێ

قەل و ڕێوی (یەک لە پەندە خۆشەکانی «لاوڤنتین» شاعیری ئیسک سووکی فەڕەنسەیە کردوومە بە کوردی)
از کتاب:
دیوانی دڵدار
اثر:
دلدار (1918-1948)
 1 دقیقه  1601 مشاهده
ڕۆژێ لە ڕۆژانا قەلێ
ڕاوەستابوو لەسەر چڵێ
سەلکێ پەنیری لە دەنووک
ویستی کە بیخوا لە هەلێ
ڕێوی بەلایا تێپەڕی
چاوی بە قەل کەوت و مەلێ
ویستی بە فێڵێ لێی سەنێ
دەسی پێ کرد پێی هەڵبڵێ
وتی ئەی بولبولی زەمان
ئەی نەغمەخوانی سەر تەلێ
بیستوومە من ناوبانگی تۆ
توخوا گۆرانیم بۆ بڵێ!
قەل وەختێ زاری داپچڕان
پەنیری کەوتە بن تەلێ
ڕێوی پەنیری قۆزتەوە
بەڵام لە پێش ئەوەی هەڵێ
وتی ئەوجا: بەسە نەفام!
گوێت لێ بێ ڕێوی بۆت بڵێ!
وەختێ شتێکت گرتە دەم
کەر مەبە گۆرانی مەڵێ!
ئەمەیش کەرانە بێ کەوا
تەفرە دەراوی تۆ چەلێ