فەسڵی سیانزەهەم

از کتاب:
تەئریخی جاف
اثر:
کریم بیگ جاف (1885-1949)
 5 دقیقه  1884 مشاهده

بەحسی ئەو شەڕانەی جافە کە لەناو خۆیدا و لەتەک غەیری جافا بوویانە:

لە تەئریخی هەزار و سێسەد و یەکی هیجریدا عەشیرەتی شاتری و هاروونی و کەماڵەیی و سەدانی بە عومووم دەرحەقی ڕۆغزادی و تەرخانی لە مەریواناعلامدا ئیتتیفاقیان کرد لە ناحیەی پێنجویناعلام، وەقتی پایز کە بۆ شارەزوور ئەهاتن، چوون بە گژ تەرخانی و ڕۆغزادییا لە قەڵای خاو، کە سێ سەعات لە پێنجوێنەوە دوورە و خاکی ئێرانە، شەڕێکی زۆر خراپ و گەورەیان بوو، لەو شەڕەدا سەد و پەنجا کەس لە شاتری و باقیی فیرقەکانی تر کوژران، ڕۆغزادی و تەرخانی مووەفەق هاتن نزیکی پانزە کەسیان لێ کوژرا، ئەم شەڕە لەناو جاف مەشهوورە بە «شەڕی قەڵای خاو». ئەم شەڕ و دوشمنایەتییە دەوامی کرد تاکوو هەزار و سێسەد و دووی هیجری، لە وەقتی زوستاندا لە قەزای کفری ئەم دەفعەیە غەیرەز میکایەڵی و عەمەڵە و پشتماڵە باقیی تری جافی قەزای کفری لەتەک شاتریدا لەشکریان ڕاکێشا بۆ سەر ڕۆغزادی و تەرخانی لە گامەخەڵا، کە مەوقیعێکە لە کەوەڕێ، بوو بە شەڕیان. چل کەسی تر لە لەشکری باقیی جاف کوژرا، وە ئەم دەفعەیەش موەفەقی لە تەرەفی ڕۆغزادی و تەرخانیوە بوو، وە لە ڕۆغزادی دە کەس کوژرا، ئەمما پیاوی گەورە و ناوداریان. ئەم شەڕی دووەمە پێی ئەڵێن «شەڕی گامەخەڵ».

شەڕی سێیەمیان لە شارەزوور بوو لە تەئریخی هەزار و سێسەد و نۆی هیجریدا لە پاش ئەم دوو شەڕە مەحموود پاشا موسالەحەی کردن و لە عەینی تەئریخی هەزار و سێسەد و نۆی هیجری دا تەرخانی لەتەک ڕۆغزادیدا شەڕێکیان بوو پێنج، شەش کەس لە بەینیانا کوژرا. تەرخانی لە ڕۆغزادی جیا بوونەوە، لەتەک شاتری و باقیی جافدا بوون بە یەک، وە چوونە سەر ڕۆغزادی، ڕۆغزادییان تاڵان کرد. ئەمما کوژراو لە تەرەفەین سێ، چوار کەس بوو، ئەم شەڕیشە پێی ئەڵێن «شەڕی داری قەلان». لەپاش ئەم شەڕە شەڕی ناودار و مەعلووم نەبووە. تەرخانی و ڕۆغزادی بوونەوە بە یەک و موسالەحەیان کرد و شەڕنەمان تاکوو ئیمڕۆ دەوام ئەکات.

وە تەرخانی و ڕۆغزادی هەم لەتەک داودەدا حەوت شەڕیان بووە، ئەوەڵ و ئاخر لە داودە سەد و پەنجا کەس کوژرا و لە ڕۆغزادی و تەرخانی سی کەس کوژرا، تا تەئریخی هەزار و سێسەد و سیی هیجری دوشمنایەتییان دەوامی کرد، ئیستە دۆستن. لە حەق لانادەم داودە عەشیرەتێکی زۆر ئازا و بە ئیقدامن و لە شەڕدا کۆڵ نادەن و موقابەلەی ڕۆغزادی و تەرخانییان ئەکرد.

وە لە زەمانی ڕیاسەتی محەمەد پاشاشا لەتەک هەورامانی تەختدا جاف شەڕی بووە. مەنشەئی ئەم شەڕە ئەمە بووە: بەگزادەیەکی وەڵەدبەگی لە تەرەفی حەیدەر بەگی باپیری مەحموود خانی مەریوانەوە ئەکوژرێ. حەیدەر بەگ ڕا ئەکا بۆ ناو هەورامی. عوموومی جاف لەشکر ئەبەنە سەر هەورامان و نزیکی سەد کەس لە هەورامی ئەکوژن و ئەحمەد بەگی باسام بەگ کە ڕەئیسی هەورامی ئەبێ ئەکوژرێ. وە ئەم شەڕە مەشهوورە بە «شەڕی چەمی شامیان» و لە تەئریخی هەورامیدا موفەسەلەن ئەم شەڕە نووسراوە، چونکە لە حەوتسەد ساڵ لەمەوبەرەوە هەورامییەکان تەئریخێکی خوسووسی خۆیان هەیە و ئیمڕۆش باقییە، وە لە هەورامانی تەختە کە پێی ئەڵێن «پیر ڕۆستەم».

لەم نەوعانە زۆرە بینووسم لەبەر توولپێدان سەرفی نەزەرم لێکردن و خاتیمەم بەم تەئریخە دا.

«و صلى الله على سيدنا محمد و اله و صحبه و سلم تسليما كثيرا»عربی

ئەگەرچی خاتیمەم بە تەئریخەکە داوە ئەمما کە بیرم کردەوە لە جافی ئێران و جافی داخڵی عێراق پێنج تایفەم داخڵ نەکردووە و چوار تایفەیان داخڵی خاکی ئێرانە و یەکێکیان داخڵی عێراقە و لە ژێرەوە عەدەدی ماڵ و عەدەدی سوارە و پیادەیان لەگەڵ ئیسمی گەورەی تایفەکەیان و جێگەی زووسان و هاوینیان موافیقی ئەم جەدوەلەیە:

جێگەی هاوین جێگەی زستان ئیسمی گەورە عەدەدی پیادە عەدەدی سوارە عەدەدی ماڵ ئیسمی تایفە
نیشی دەشتی کرن زەهاو وەیس مراد ١٠٠ ١٠٠ ٤٠٠ گرێ کوڕی و وردە گرێ کوڕی
نەی لەک زەهاو سامراد سرلک ١٥٠ ٦٠ ٣٠٠ قەڵخان چەک
حەفت کانی و گڵەزەرد تەنگی حەمام کەریمی مرادخان ٤٠ ٢٠ ١٠٠ نەی لەکی لە جافی عێراق دانیشتون
... ... کوێخا حەمە ئەمین و کوێخا سەعیدی جاسنە و سایرە ٨٠٠ ٣٠٠ ٢٠٠٠ جافە ڕەشکە لە سرورتاش و سێدەر و شارستێن و ئەو ناوە دانیشتوون