بەندی کردم بە جەفا لامەزەبێ پڕستەمێ
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
699 مشاهده
بەندی کردم بە جەفا لامەزەبێ پڕستەمێ
نەمەکی ڕیتە برینم نەمەکین لەب سەنەمێ
جیلوە تاووس و نیگەهـ ئاهوو و دوڕڕاج خەرام
تووتی ئاواز و هوماسایە و فەڕڕوخ قەدەمێ
نەقش چین، بوویی خەتا، خوویی فەڕەنگ، موویی حەبەش
هیندوویی خاڵ و عەرەب دیدە، نەزاکەت عەجەمێ
یەک نیگەهـ ڕەونەقی باخی ئیرەمی خستە دڵم
دڵبەرێ لالەڕوخێ گوڵبەدەنێ غونچەدەمێ
گەنجی کونجی لەبی ڕاگرت و وتی: بگرە بڕۆ
فازیلی فەزل وەلی مونعیم حاتەم کەرەمێ
وەهـ لەپاش ڕەنجی چ گەنجێ بوو لە کونجی دەست کەوت
چ کەریمێکە کە دەروێشی غەنی کرد بە دەمێ
تا زوبان قوفڵە لە کونجی لەبی گەنجا سالمتخلص
گەنجی شاهی نییەتی قوربێ بەقەدری درەمێ