بەسەر گوڵدا لە شانەت دڵ دەبارێ

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  520 مشاهده
بەسەر گوڵدا لە شانەت دڵ دەبارێ
قەزا بۆ دڵ لەسەر سونبول دەبارێ
چراغێ ڕووبەڕووی حوسنت بسووتێ
بە دوودی ئەو لە هەورا گوڵ دەبارێ
بەرێ باد ئەر غوباری کوشتەیی ڕووت
بەسەر باغا سەحەر بولبول دەبارێ
لە دڵتا ناڕوێ توخمی مەحەببەت
لە چاوم ئەشکی بێ حاسڵ دەبارێ
بەسەر کیشتی دڵا بارانی شادی
لە هەوری بەختی من موشکڵ دەبارێ
لەسەر یەک سەنگها لەم سەقفە هەر سوو
بەسەر شیشەی دڵا غافڵ دەبارێ
لە هەوری تالیعی نامەردی جاهیل
کودوورەت بۆ دڵی عاقڵ دەبارێ
لە قوربانگاهی عیشقا خوێنی سالمتخلص
لە شەمشێری برۆی قاتڵ دەبارێ