مەهی دەی هات و چوو ڕابورد شەوی دەی
لە وەسفی والیی کوردستاندا
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
2 دقیقه
724 مشاهده
مەهی دەی هات و چوو، ڕابورد شەوی دەی
دەسا دەی مەی بدەن، ئەمجا پەیاپەی
خەڵاسم کەن لەدەس غەم، موتریب ئامان
بە دەنگی بەربەت و چەنگ و دەف و نەی
دە بێ ساقی لە مەی عیسا نەفەس، بێ
بە نەشئە موردەیی سەد ساڵە کەی حەی
زوموڕڕود ڕەنگە سەحرا و بادە گوڵگوون
هەتا کەی کاهیلی؟ چەنگێ، دەخیل، دەی
چ ڕەنگینە، بە مەستی، ڕوویی ساقی
چ دڵگیرە سەدای هەی بێنە مەی، هەی
عەجەب سەفوەتدەهێکە مەی، حەقیقەت
لە دڵ بیروون دەکا غەلل و غەش و غەی
بە یەغما چوو، هەمیسان تاقەتی هۆش
لە چاوی مەستی ساقی، ئۆف خودا، وەی
سوراحی! وا لە پەردەت مەی دیارە
نیهانی قەت نییە ڕازت چ فیتنەی؟!
تەنک زەرفی مەکەن ئامان حەریفان!
لەتیفە مەی، بە عەفوا با نەبێ قەی!
لە سایەی دەوڵەتی والییی والا
لە هەر سوو بەزمە وەک جەشنی جەماعلام و کەیاعلام
لە بیمی شەحنەیی ئەو، ئێستە ڕەهزەن
نەماوە، هەر لە بەسرااعلام تا بە ڕێی ڕەیاعلام
ئیشارەی بەرقی تیغی ڕۆژی مەیدان
بە چالاکی دەکا ئەسپی قیران پەی!
مەهـ و ماهی بە جەولانی دەکا ڕێش
لە زەربی سممی ئەسپا و نووکی نێزەی
دەزانن بۆ مەسیحا کەوتە پشت ڕۆژ؟
لەتاو ئەوجی بوڵەندی داری تەقڵەی
زوهوورە شێوەیی فیردەوس و دۆزەخ
لە جەشن و بەزمیی و قەهر و فەلاقەی
بەدەنپۆش، گەر موزەییەن کا بە دۆشی
دەپۆشێ پەرتەوی خۆر، شەوقی شەمسەی
ئەگەر مەیلی کەرەم کا تەبعی شۆخی
دەکاتە مەرد دوونان، حاتەمی تەی
بە خاسسییەت وەکوو زومڕووتە عەدلی
دەبێ سا دوشمنی کوێر بن وەکوو حەی
لە باغا بیدی مەجنوون زۆر بە دەئبە
ئەبەد، تا بێ بە سوجدەی ئەو دەبا پەی
ڕەهـ و ڕەسمی یەلی، گەر بێتە خاتر
دەکا شەق سینەیی قەیسەر بە دەشنەی
ئەگەر بێ مەیلی ڕاو کا بۆ تەفەڕڕوج
دەکاتە سەعوە توغڕول چنگی واشەی
بە دەنگی تەپڵی باز گەر بازی بەردا
عوقاب وەک کارەوان ماتە لە حەملەی
خودایا! سا لە ڕێی ساقییی کەوسەر
هەتا بێ باغ و تاک و شاخ و ڕیشەی
بە بەزم و کامەرانی و عەیش و عیشرەت
لە بادەی لوتفی حەق پڕ بێ پیاڵەی