ئەمڕۆ بە دڵبەری شەهی هەر مەرز و کیشوەری

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 2 دقیقه  730 مشاهده
ئەمڕۆ بە دڵبەری شەهی هەر مەرز و کیشوەری
سا هەڵسە دەی بنێرە سەرت تاجی سەروەری
چیهرەت بە هەیبەتێکە لەناو شامی توڕڕەدا
دەربێ سەحەر لە بورجی ئوفوق شەمسی خاوەری
غەیری کولاهەکەت کە هوما سایەجۆیە لەو
کەس لێ نەدا موقابیلی تۆ لافی هەمسەری
ناکا کەسێ بە سەهلیی و مفتی شکاری تۆ
ئاهوویی دیدەمەست و تەبیعەت غەزەنفەری
خۆش ڕەنگە خاڵی هیندوویی فەردت لە عاریزا
سابیت قەدەم موقیمە لە نارا سەمەندەری
نەزدیکە بیی بە من لە تەماشای ئاینە
ئەزبەسکی دیدەمەست و نکووڕووی و دڵبەری
سەرسامی ماجەرایی فەلەک بم ئەگەر ببێ
سەودایی عیشقی تۆ لە سەرمدا بە سەرسەری
دەشکێ بە میسلی حورمەتی من قیمەتی نەبات
پۆشیدە گەر نەکەی لەبی شەهدت لە موشتەری
یەئجووجی غەم لە عالەمی دڵ با نەگا بە جان
سەد بەستە بێ تا بە ویسالت سکەندەری
خێڵی موژەت بە قەسدی دڵم حازرن بە سەف
لەشکەرکەشی هەمیشە وەکوو تووسی نەوزەری
سا شەرحی وەسفی تۆ بە چ وەجهێ بکەم ئەدا
هەر چی خەیاڵی من هەیە دەیڵێم و بەرتەری
بۆ تەییی ڕاهی مەتڵەبی تۆ سەر قەدەم دەکا
تۆ شاهی حوسن و سالمتخلصی دڵدادە لەشکەری