تەماشا گۆی زەنەخدانت دەڵێی نارنجی بەغدایە
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
730 مشاهده
تەماشا گۆی زەنەخدانت، دەڵێی نارنجی بەغدایە
نیگاهی چاوی فەتتانت وەکوو ئاهوویی سەحرایە
وەکوو سەنعان لە عیشقت شیفتە و مەجزووب و مەحزوونم
قەسەم بەو زوڵفە شەبڕەنگەت کە وەک زوونناری تەرسایە
مەکەن مەنعم وەکوو وامیقاعلام ئەگەر ئاشفتە و زارم
جگەرگاهم شیکافی ناوەکی موژگانی عەزرااعلامیە
ئیشارەی چاوی مەخموور و نیگاهی ناوەک ئەندازت
بەمیسلی غەمزەیی مەجنوونکوشی ئیمایی لەیلایە
موزابی شەککەری لێوت شیفایی دەردی بیماران
تەبەسسوم کردنی لێوت ڕوبایەندەی دڵ و چاوە
بە سوورەتخانەی ڕوخسارت بە ئەبرۆیی قەڵەمکارت
دەڵێی سەفحە و سوتووری مەسحەفی یاسین و تاهایە
یەقین ئەمڕۆ وەکوو یووسفاعلام نیقابت داوەتە لاوە
کە بەم ڕەنگە لە هەر سوو شۆڕش و فەریاد و غەوغایە
سەراپای قامەتی بەس دڵبەر و ڕەعنا و مەوزوونە
بە مەحبووبیی و مەوزوونی دەڵێی سەروی دڵارایە
فیدایی شەککەری لێوت شیفایی دەردی بیمارتخلصە
دەهانی قەندی قینت پڕ لە مرواریدی دەریایە