الا يا ايها الساقي بە موفلیس وەختی ئیحسانە
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
969 مشاهده
الا يا ايّها الساقي!عربی بە موفلیس وەختی ئیحسانە
ادر كاساً و ناولهاعربی، عەتا شێوەی کەریمانە
عەرووسی بیکری مەغروورم لە مەهدی جامی بللوورا
قەراری بەستنی مەهری لە عەقدا نەقدی ئیمانە
دڵی پڕحەسرەتم ئەمشەو لە عیشرەت خاڵییە سا دەی
مەیێڵە بمکووژێ حەسرەت بە عیشرەت پڕ کە پەیمانە
لە بێ شەوقی سولووکی تۆ بەجارێ مەقسەدم گوم کرد
بە شوعلەی شەوقی مەی بم بەن هەتا دەرگایی مەیخانە
لە ڕووتا موئمین و تەرسا لە وەسفت هەر دوو سیددیقین
چەلیپای زوڵف و نووری تەلعەتت جێی کوفر و ئیمانە
بەهاری ئەسڵ ئەگەر حوسنت نییە ئاخر بڵێ بۆ چی
بەرابەر تۆ سروشکم موتتەسل وەک تاوی بارانە
لە حەلقەی بەزمی دڵدارا بە عیشرەت مەجلیسێ گیرا
بە تەنها دیم لەناو ئەو جەمعەدا سالمتخلص پەرێشانە