لە ڕەمزی سیڕڕی عیشقا ئەهلی دڵ بێدار و باهۆشە

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  717 مشاهده
لە ڕەمزی سیڕڕی عیشقا ئەهلی دڵ بێدار و باهۆشە
دڵی بێدڵ لە خوابی غەفڵەتا هەمزادی خەرگۆشە
موریدی تازە عاشق ئیبتیدا ساڕەنگ ئاوازن
خیلافی پیری دەریادڵ کە وەک سیمورغ خامۆشە
لە نارا تا بە کەی ناگاتە حاڵی پوختەگی خامت
لە کوورەی عیشقتا دایم دڵم وەک دیگ پڕجۆشە
پەرێشان موویی موشکینت موسەلسەل هاتە بەر ئەبرۆ
بە قەسدی قەلبی دڵ، چاوت وەکوو تورکی زرەهپۆشە
لە وەسڵا بۆسە شیرینە، لە هیجرا تەڵخە ئەحواڵم
لە چاوی عیشقی یارا قیسمەتم هەم زەهرە، هەم نۆشە
هەتا دەمرم بە دووری تەرکی میهری ئاشنا ناکەم
دڵم تا سوبحدەم هەر شەو لەگەڵ یادت هەماغۆشە
کە چوو بێدەوڵەتی، وەختی فەرەح، یادی فەقر ناکەم
لە وەسڵا میحنەتی هیجرت لە خاترما فەرامۆشە
موشەخخەس توڕڕەیی جانانە فەرعی ماری زەححاکە
بە قەسدی مەغزی من سالمتخلص سەری دایم لەسەر دۆشە